نهێنی نامهكانی واشنتن بۆ تاران ڕاگهیهندرا
تاران هۆشداریی دا: ئاسایشی نەتەوەییمان هێڵی سوورە.
گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و تاران هۆشداریی توند لەبارەی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی و داخرانی گەرووی هورمز دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی بنکەیەکی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند، ڕێگە نادەن گەرووی هورمز لە لایەن نەیارەکانیانەوە بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانیان بەکاربهێنرێت، هەروەها جەختی کردەوە کە تاران سوورە لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی.
ئاماژهی بهوهشدا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگەی چەند نێوەندگیرێکەوە نامە و بیرۆکەیان پێ گەیشتووە و دەزگای دیپلۆماسیی وڵاتەکەیان چالاکە.
هاوكات ئهوهی خسته ڕوو، سەرەڕای هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە.
له كۆتاییدا هۆشداریی دا لە بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک هەڕەشە و داوای لە ئاژانسی ئەتۆم کرد هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی سەرکۆنە بکات.