بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بۆ پایتەخت: پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد

شاری ههولێر، به پانی 2 کیلۆمەتر بازنەیی دهبێته خاوهن پشتێنهی سهوزایی و بهڕێوهبهری كشتوكاڵیش نوێترین لهسهر دهست پێكردن و شێوازی چۆنییهتی جێبهجێكردنی بۆ پایتهخت میدیا دهخاتهڕوو
لە پێناو تەندروستی و خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان زۆرترین ڕێژەی سەوزایی بۆ هەولێر زیاد دەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوز، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێریش لەمبارەیەوە نوێترین زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەربارەی دەستپێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگهیاند، پڕۆژەکە لە ماستەر پلانی هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت بە پانی 2 کیلۆمەتر بازنەی دهورووبهری هەولێر تەرخانکراوە بۆ پشتێنەی سەوز.
باسی لەوەشکرد، لەم پڕۆژەیەدا 2 پشتێنە هەیە لە ئێستادا ماوەی مانگێکە دەستکراوە بە قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوز لە بهحرکەوە دەستی پێکردەوە تا ڕێگای موسڵ بەردەوام دەبێت و پڕۆژەکە دەبێتە هۆی خاوێنکردنەوەی ژینگە و هەناسەی پارێزگای هەولێر.
دەربارەی بەربەستی پڕۆژەکەش گووتی: "چەند کێشەیەک هەیە ئەو کەسانەی زێدەڕۆییان کردووە لەسەر ڕێڕەوی پڕۆژەکە چارەسەرێکی بۆ دەدۆزینەوە، بەڵام هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە قەرەبوو دەکرێنەوە".
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر زانیاری دەربارەی جۆری دارەکانی پڕۆژەکە دەخاتەڕوو، بە ملیۆنان دار دەچێندرێت، کە بەشێکی زۆریان نوێن و ئەو جۆرە دارانەش هەڵبژێدراون کە لەگەڵ ژینگەی هەولێر دەگونجێت کە زۆربەیان داری زەیتوونن.
ناوبراو جەختیش لەوەدەکاتەوە، پڕۆژەکە لە پێناو هاووڵاتییانە و تەنیا دارودرەخت دەچێندرێت و بۆ فلتەرێکی هەناسەی هەولێر بەکاردەهێندرێت.