پۆلیسی کەرکووک 10 ملیار دیناری گەڕاندەوە
دەستبەسەرداگرتنی 10 ملیار دینار لە بازگەیەکی کەرکووک لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە پارێزگای کەرکووک، لە بازگەی چیمەنی سەر ڕێگەی کەرکووک - سلێمانی، دەستیان بەسەر بڕی 10 ملیار دیناری عێراقیدا گرت کە لە لایەن کۆمپانیایەکی ئەمنییەوە دەگوازرایەوە.
ئەمڕۆ ڕائید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، یەکێک لە کۆمپانیا ئەمنییەکان بڕی 10 ملیار دیناری پێ بووە کە دەبوو بۆ بانکی عێراقی ئەهلی لە کەرکووک بیهێنێت، بەڵام ڕێگاکەی بەرەو سلێمانی گۆڕیوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ پارەکەدا 4 کەس دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، چونکە تۆمەتبارەکان دەڵێن وا تێگەیشتوون پارەکە بۆ بانکی بەغدا لە سلێمانییە.
ئێستا پارەکە لای پۆلیسە و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرن بۆ ئەوەی ڕاستیی ڕووداوەکە دەربکەوێت کە ئایا تەنیا هەڵەیەک بووە یان کارێکی بە ئەنقەست بووە.
ئهمه لهكاتێكدایه، کۆمپانیا ئەمنییەکان لە عێراق بە فەرمی مۆڵەتی گواستنەوەی پارەی بانکەکانیان لە نێوان شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ لقی بانکەکان لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و کەرکووک پێ دراوە.