محەممەد حاجی مەحموود، لە دیمانەیەکی ڤیدیۆییدا تێڕوانینی خۆی بۆ وەرزشی جیهانی و پەیوەندییەکانی نێوان نەتەوەکان لە ڕوانگەیەکی مرۆیی و مێژووییەوە دەخاتە ڕوو.

 

ئەمڕۆ محەممەد حاجی مەحموود، سەرکردەی دیاری سیاسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاندەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە، چونکە ئەو وڵاتە لە قۆناغە سەختەکاندا بووەتە پەناگەی کوردان.

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ساڵانی 90ەکاندا نزیکەی 50 هەزار کوردی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا بوون و لە ڕێگەی کارکردنەوە هاوکاریی دارایی خێزانەکانیان کردووە، کە ئەوکات بڕی 100 دۆلار بەرامبەر بە 9000 دیناری عێراقی بووە و بژێویی خێزانێکی بۆ ساڵێک دابین کردووە.

 

هەروەها سەبارەت بە وەرزش، پێشبینیی سەرکەوتنی ئارجێنتینا بەرامبەر ئیسپانیا دەکات و بە تەنزەوە ئاماژە بە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان دەکات کە وەک بازاڕی فرۆشتنی مرۆڤ وێنای کرد و گوتی: "ئارجێنتینا سه‌ركه‌وتن دژی ئیسپانیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پێشوه‌خته‌ یارییه‌كه‌ فرۆشراوه‌ و پاره‌كه‌یشی وه‌رگیراوه‌."

 

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئێستای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانە و یەکێکە لە فەرماندە و سەرکردە سیاسییە ناسراوەکانی باشووری کوردستان.