بڕیاری کۆتایی لەسەر نرخی پاسپۆرت درا
لێرهوه ڕاستیی هەواڵی کەمکردنەوەی تێچووی پاسپۆرت و وهڵامی لایهنه پهیوهندیدارهكان بخوێنهرهوه.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا، تێڕوانینی دامەزراوەیی خۆی سەبارەت بە تێچووی دارایی دەرکردنی بەڵگەنامەی سەفەر خستە ڕوو و تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە دابەزاندنی نرخەکان دەکەن.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هیچ بڕیارێکی بۆ کەمکردنەوەی ڕسووماتی پاسپۆرت نەداوە. ئەو هەواڵانەی لەم بارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و نرخەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییهكه ڕوونی کردەوە، ڕسووماتی پاسپۆرت ماوەی 3 ساڵە کراوەتە 91000 دینار و ئەمەش بەستراوەتەوە بە گرێبەستێکی 10 ساڵە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت. جەختی کردەوە کە هەر کەمکردنەوەیەک پێویستی بە قەرەبووکردنەوەی دارایی گەورە هەیە بۆ کۆمپانیاکە بۆ 7 ساڵی داهاتوو، ئەمەش وادەکات دابەزاندنی نرخەکە لە ئێستادا کارێکی قورس بێت.
بهپێی زانیارییهكان، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە تەنیا پێشنیاری پەرلەمانتارێکی عێراق بووە و نەبووەتە بڕیاری حکوومی. پهرلهمانتارهكه ئاماژهی بهوهدا بوو، تێچووی پاسپۆرت بۆ حکوومەت تەنیا 10000 دینارە و هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو پارەیە دەدەن کە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.