پارێزگاری نوێی بەغدا دەستبەکار بوو

پارێزگارێكی نوێ له به‌غدا ده‌ستی به كار كرد و به‌ڵێنی دا ئاستی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه به‌رز بكاته‌وه
پارێزگاری نوێی بەغدا دوای هەڵبژاردنی بۆ پۆستی پارێزگار ئەمڕۆ دەستبەکار بوو، یەکەم پەیامی خۆیشی ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە عه‌توان عه‌توانی، وه‌كو پارێزگاری نوێی به‌غدا ده‌ستبه‌كاربوو و ڕایگه‌یاند، ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پایته‌ختی عێراق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی یەکشەممە 27ـی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ بەغدا کۆبووەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، عەتوان عەتوانی، بە پارێزگاری نوێی بەغدا هەڵبژێردرا.
شایەنی باسە، پێشووتر سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندبوو، عەبدولمتەلیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا خانەنیشین دەبێت، بۆیە دەبێت پارێزگارێکی نوێ دیاریی بکرێت.