ئاگادارییهكی نوێ بۆ خاوەن بەنزینخانەکان
بڕیاری کۆتایی درا؛ غازی ماڵان لە بەنزینخانە نابێت.
نەوت و کانزاکانی هەولێر بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گشتیی و ڕێگریکردن لە ڕووداوی نەخوازراو، بڕیارێکی توندی لەبارەی پڕکردنەوەی بوتڵی غازی ماڵان لە ناو بەنزینخانەکاندا دەرکرد و هۆشداریی دەداتە خاوەن کارەکان.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، پڕکردنەوەی بوتڵی غازی ماڵان لە ناو بەنزینخانەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچیی بکات و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە چەندین جار هۆشداریی دراوەتە خاوەن بەنزینخانەکان بۆ دوورکەوتنەوە لەم کارە مەترسیدارە.
پێشتر ژمارهیهك ڕووداوی تەقینەوە لە ناو بەنزینخانەکاندا بەهۆی پڕکردنەوەی بوتڵی غازی ماڵان تۆمار کراوە، کە زیانی گیانیی و ماددیی گەورەی لێ کەوتووەتەوە.