Banner
پایتەخت

کەشناسیی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای ڕاگه‌یاند

کەشناسیی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرمای ڕاگه‌یاند
کورتە

کەشناسیی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕوون دەکاتەوە.

شەپۆلێکی به‌هێزی گەرما ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە چەند پارێزگایەک دەگەنە ئاستی کوڵان، لە کاتێکدا جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵاتدا بەدی دەکرێت.

 

ئەمڕۆ دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، سبەی شەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 40 بۆ 43 پلەی سیلیزیی دەبن، بەڵام لە شەش پارێزگای تری عێراق پلەی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزیی. بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەراورد بە ناوچەکانی باکوور بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو تۆمار دەکەن.

 

لە هەرێمی کوردستان، هەولێر بە 43 پله‌، پارێزگای دهۆک بە 40 پلە، سلێمانیی بە 41 پلەی سیلیزیی دەبن، کە بە فێنکترین ناوچەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەژمار دەکرێن. لە بەرامبەردا، پلەکانی گەرما لە نەینەوا و کەرکووک دەگەنە 44 پلە، لە سەڵاحەدین و ئەنبار 46 پلە و لە بەغداد و دیالە دەگەنە 47 پلەی سیلیزیی. هەروەها پارێزگاکانی نەجەف، کەربەلا و دیوانییە 48 پلەی گەرما تۆمار دەکەن.

 

کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرزترین پلەی گەرما کە دەگاتە 49 پلەی سیلیزیی و نزیک دەبێتەوە لە نیوەی کوڵان، لە پارێزگاکانی بابل، واست، میسان، زیقاڕ، بەسڕە و موسەننا دەبێت. پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما وەک خۆیان جێگیر بن، بەڵام بۆ ڕۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن و بارودۆخی کەشوهەوا گۆڕانکاریی تێدا دەبێت.

 

17 تەمموز 2026 21:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026