پۆلیسی سلێمانیی چوار دزی دەستگیر کرد
دزینی تانکەر و پارەی ماڵان؛ چوار کەس دهستگیر كران.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە هەڵمەتێکی چڕدا بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سامانی هاووڵاتییان، توانییان چوار کەس لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردندا دەستگیر بکەن و ڕێگریی لە فەوتانی ماڵ و موڵکی گشتیی و تایبەت بکەن.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت لە دوو چالاکیی جیاوازدا چوار تۆمەتباریان دەستگیر کردووە. لە یەکەم چالاکیدا دوو ژن لە کاتی دزینی پارە لە ناو ماڵێکدا دەستگیر کراون، لە چالاکییەکی تریشدا لەسەر ڕێگای نێوان عەربەت و کۆمەڵگەی باریکە، دوو تۆمەتباری تر بە ڕەگەز عەرەب لە کاتی هەوڵدان بۆ دزینی تانکەرێک دەستگیر کراون.
بهپێی زانیارییهكان، تۆمەتبارەکان کە لە ساڵەکانی 1992، 1996 و 2003 لەدایکبوون، لە ئێستادا بەپێی ماددەکانی 443 و 446 لە یاسای سزادانی عێراقیی و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.