پایتەخت

قوباد تاڵەبانی: نابێت رێگە بە دووبارەبوونەوەی هێرشە درۆنییەکان بدرێت

قوباد تاڵەبانی: نابێت رێگە بە دووبارەبوونەوەی هێرشە درۆنییەکان بدرێت
کورتە

قوباد تاڵه‌بانی داوا ده‌كات، ڕێگه‌ به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كان نه‌درێت

دەربارەی هێرشە درۆنییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی نێوان هەرێم و عێراق، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کونسووڵی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەربارەی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ستیڤ بیتنەر، کونسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بە‌غدا بەپێی دەستور و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە هاتووە، قوباد تاڵەبانی دەربارەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە بەردەوامبوونیان سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە و نابێت رێگە بە دووبارەبوونەوەیان بدرێت.

 

شایەنی باسە ئەوەش هاتووە، لایەنی ئەنجامدەری ئەو هێرشانە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزای یاساییان بکاتەوە.

29 تەمموز 2025 16:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025