Banner
پایتەخت

حکومەتی هەرێم داوای هەڵوێست دەکات

حکومەتی هەرێم داوای هەڵوێست دەکات
کورتە

سەقامگیریی هەرێم سەقامگیریی ناوچەکەیە؛ پەیامی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ جیهان.

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا هێرشە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر خاکی هەرێم بە توندی شەرمەزار کرد و هۆشداریی دا لە تێکچوونی سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە بەهۆی بەردەوامیی ئەو پێشێلکارییانە.

 

ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە توندی شەرمەزار دەکەن.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە بەردەوامیی ئەم هێرشانە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات، هەر بۆیە داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.

 

هەروەها حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کە چیتر بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.

 

ئەم هەڵوێستە فەرمییەی دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکیی و درۆنی بوونەوه‌.

17 تەمموز 2026 15:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026