ئاسایش نوێترین زانیاریی لەسەر هێرشەکە بڵاوكردهوه
ئاسایشی هەرێم شوێنی کەوتنی مووشەکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرد
دەزگای ئاسایشی هەرێم وردەکاریی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکیی بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانیی ئاشکرا کرد، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی جیاوازی گرتووەتەوە.
ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 06:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی تەممووزی 2026، بە 7 مووشەک هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانیی.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایش، 4 مووشەک ئاراستەی گوندی زڕگوێزەڵە کراون، مووشەکێک بەر گوندی قسردی کەوتووە و 2 مووشەکی تریش لە نزیک گردی کوپانی لە سنووری قەرەداغ کەوتوونەتە خوارەوە.
تیمەکانی ئاسایش دەستیان بە بەدواداچوونی ورد کردووە بۆ زانینی زیانە گیانیی و ماددییەکان و لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە بەردەوامن.