هەواڵی بەپەلە لە وەزارەتی کارەبا و ئاوی کوهیتهوه
ئاگر لە وێستگەیەکی ستراتیژیی كارهبای كوهیت کەوتەوە؛ زیانەکان یەکجار زۆرن
کەرتی وزە و ژێرخانی ستراتیژیی دەوڵەتی كوهیت ڕووبەڕووی هێرشێکی مەترسیدار بووەتەوە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابینکردنی کارەبا و ئاوی خواردنەوە لەو وڵاتەدا دروست کردووە و ئاسایشی خزمەتگوزارییەکانی خستووەتە لێواری قەیرانێکی گەورەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا و ئاوی کوهیت بڵاوی کردەوە، یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و شیرینکردنی ئاوی وڵاتەکە کەوتووەتە بەر هێرشێکی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەپێی بڵاوكراوهكه، ئەم دەستدرێژییە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دامەزراوەکانی وێستگەکە و زیانێکی زۆری بە ژمارەیەک لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزە گەیاندووە.
له بڵاوكراوهكه ئهوهش هاتووه، باری نائاسایی ڕاگەیهندراوه و پلانی فریاکەوتن چالاک بووه. تیمەکانی هێزی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە لە کاتێکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هاوکات تیمە تەکنیکییەکان و ئەندازیاران دەستیان کردووە بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکان بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا یەکەکانی بەرهەمهێنان بگەڕێننەوە ناو خزمەتگوزاریی.
له بهشێكی دیكهی بڵاوكراوهكه وەزارەتهكه جەختی کردووەتەوە کە بە هەموو شێوەیەک هەوڵی پاراستنی سەقامگیریی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا دەدەن.
وەزارەتی کارەبا و ئاوی کوێت داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتییان و نیشتەجێبووانی وڵاتەکە کردووە کە لەم بارودۆخە جیاوازەدا هاوکار بن. داوا کراوە بەکارهێنانی کارەبا کەم بکەنەوە و لە خواردنەوەی ئاودا دەستپێوەگر بن، چونکە ئەم هاوکارییە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی تۆڕی کارەبا دانەڕمێت و تیمە هونەرییەکان بتوانن بەبێ گوشار کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەم هێرشە بۆ سەر ژێرخانی خزمەتگوزاریی كوهیت لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە لووتکە و چەندین وڵاتی کەنداو کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکیی و درۆنی.