وەزارەتی نەوتی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان
وەزارەتی نەوت دەنگۆی ڕاگرتنی هەناردەی نهوتی ڕەت کردەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشووری وڵات دەکەن، جەختی لەسەر بەردەوامی پرۆسەی بارکردنی تانکەرە نەوتییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشوور بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و ئەو هەواڵانەی باس لە پەککەوتنی هەناردە دەکەن بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر تانکەرێک، دوورن لە ڕاستییەوە.
وەزارەتهكه ڕوونی کردەوە، تەنیا یەکێک لە تانکەرەکان هەواڵی دۆزینەوەی تەنێکی نامۆیان لە نزیک خۆیان داوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی و کەوتنەوەی ئاگر لە ناو تانکەرەکەدا ڕوو بدات.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی نهوتی عێراق دوای ئەوە دێت، ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵێکی لەبارەی هێرشی درۆن بڵاو کردبووەوە و نووسیبووی، به درۆن هێرشكراوهته سهر كهشتییهكی نهوتههڵگر له بهسره و بههۆیهوه ههناردهكردنی نهوت ڕاگیراوه.
بهپێی زانیارییهكان، بەندەرەکانی باشووری عێراق سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وڵاتن و هەر پەککەوتنێک لە هەناردەی نەوتدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی جیهانی وزە و ئابووری ناوخۆیی دەبێت.