قاچاخچێتی چەک لە ناو باری نەوتدا ئاشكرا بوو
له عێراقهوه بارێکی گەورەی درۆن و مووشهك بەرەو سووریا بەڕێوە بوو، بهڵام دهستی بهسهردا گیرا.
هەوڵێکی گەورەی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە نێوان سنوورەکانی عێراق و سووریا پووچەڵ کرایەوە، کە تێیدا بڕێکی زۆر لە مووشەکی پێشکەوتوو و درۆن لە ناو تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنیدا شاردرابوونەوە.
ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی سووریا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ناوخۆ ڕێگری لە گواستنەوەی بارێکی گەورەی چەک کردووە کە لە عێراقەوە بەرەو خاکی سووریا بەڕێکرابوو. بەپێی زانیارییەکان، ئەو چەکانە بۆ بەرژەوەندی گرووپی حیزبوڵڵا ئامادە کرابوون تاوەکو بە خاکی سووریادا تێپەڕێنرێن.
بهپێی بڵاوكراوهكه، ئەو بارە چەکە لە دەروازەی سنووری تەنف دەستی بەسەردا گیراوە و لە ناو تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتدا بووە کە بەرەو شاری بانیاس دەچوو. جۆری چەکەکانیش پێکهاتبوون لە مووشەکی مەودادور، مووشەکی دژەزرێ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
بهپێی زانیارییهكان، ئەم دۆسیەیە هۆکاری ئەو ڕێکارە توندانە بووە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرامبەر شۆفێرانی بارهەڵگرە نەوتییەکانی عێراق گیرابوونە بەر و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دەستبەسەر کرابوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا بەردەوام وەک ڕێڕەوێکی گواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ حیزبوڵڵا و گرووپهكانی دیكهی لیستی تیرۆر بەکاردەهێنرێن.