کەشناسی هەرێم: گەرما کۆتایی هات

کەشناسی هەرێم هەوڵێکی خۆش لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەداتە هاووڵاتییان و وادەی کۆتایی هاتنی دیاریدەکات
کەشناسی هەرێم کۆتایی هاتنی وادەی ئەم گەرما بەتینەی چەند ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند و تا هەفتەی داهاتووش هیچ ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەر هەرێمی کوردستان نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، بەرزبووەنەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرمای چەند ڕۆژی ڕابردوو، تا ئەمڕۆ دەبێت و لە سەنتەرى پارێزگاکان پلەکانی گەرما بە گشتى لە سەرووى 45 پلەى سیلیزى دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان لە 42 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە و ئیدارەى گەرمیان لە 49 پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە.
هاوکات لە سبەی چوارشەممەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە گەرمایە لە کوردستان کۆتاى دێت و پلەکانى گەرما دەگەڕێتەوە سەر ئاستى ئاساى خۆى، پێشبینى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە (3-6) پلەى سیلیزى دەبێت و تا چوارشەممەى داهاتوو هیچ شەپۆڵێکى گەرما نییە.
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی