پایتەخت

جوونشینێک مامۆستایەکی فەڵەستینی کوشت کە کاری لەسەر فیلمێکی براوەی ئۆسکار دەکرد

جوونشینێک مامۆستایەکی فەڵەستینی کوشت کە کاری لەسەر فیلمێکی براوەی ئۆسکار دەکرد
وێنەی کوژراوەکە
کورتە

جوونشینەکانی هەرێمەکانی فەڵەستین بەردەوامن لە کوشتن و دەرکردنی فەڵەستینییەکان و ئەمجارە بەشداربوویەکی فیلمێکی جیهانییان کوشت

 

لە درێژەی داگیرکاریی و چالاکییەکانی جوونشینەکانی هەرێمەکانی فەڵەستین، مامۆستایەکی چالاکوانیان کوشت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، چالاکوان و مامۆستایەکی تەمەن 31  ساڵان بەناوی "ئۆدێ محەممەد خەلیل" لە هەرێمی مەسافر یەتا، لە باشووری کەناری ڕۆژئاوا، لە کاتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێک لە دژی داگیرکردنی خاکی خیربێت ئوم ئەل خەیر، بەدەستی جوونشینێک دەسڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا.

ئەو فیلمەی ناوبراو کاری تێدا کردووە، ناوی "هیچ خاکێکی دیکە بوونی نییە" و ئەو وەک ڕاوێژکار بەشدار بووە، فیلمەکەش باس لە وێرانکردنی هەرێمی "مەسافر یەتا" لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو لەلایەن سەربازانی "ئیسرائیل"ـەوە دەکات لەگەڵ ئەو هاوڕێیەتییەی کە دروستبووە لەنێوان چالاکوانی فەڵەستینی (باسل) و ڕۆژنامەنوسی ئیسرائیلی (یوڤال).

فیلەمەکە لە 2ـی مانگی 3ـی ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین بەڵگە فیلم بەدەستهێنا.

ئەم جۆرە ڕووداوانە یەکەمجار نین ڕوودەدەن، زیاتر لە 10 ڕۆژ لەمەوبەر، جوونشینانی کەناری ڕۆژئاو 117 مەڕی جووتیارانی فەڵەستینییان کوشت و سەدانی دیکەیان دزی، ئەمەش بەمەبەستی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لەو ناوچەیە.

29 تەمموز 2025 16:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025