جەڵتەی دڵ لە نووری مالیکی دا

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق جەڵتەی دڵ لێیدا و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە
دوای لێدانی جەڵتەی دڵ لە نووری مالیکی، هۆشداری لە دۆخی تەندرووستی دەدرێت و دەگووترێت بە تەواوی تێکچووە
ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئیبن بەیتار لە بەغدا ڕایگەیاند، نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، جەڵتەی دڵ لێیدا و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەستبەجێ داخڵی هۆڵی نەشتەرگەری كراوە و نەشتەرگەریی دڵ "كردنەوەی سینگ"ـی بۆ دەكرێت و دەخۆی تەندرووستی بە تەواوی تێکچووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەكە ناكۆكی لەنێوان نووری مالیکی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دروستبووە.