ڕێککەوتن مەحاڵە و بڕیاری داگیركردنی غهززه نزیكه

ئیسرئیل لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بێ هیوا بووە و هەوڵی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە دەدات
بەگوێرەی ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، ئیسرائیل هیوای بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس نەماوە و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە بڕیاری داگیرکردنی ئەم کەرتە بدات.
ڕۆژنامهی عیبری ئیسرائیل هایۆم بڵاویکردەوە، لەلایەن وهزیرانی كابینهی ئاسایشی ئیسرائیل پێشبینی دەکرێت بڕیاری داگیرکردنی کەرتی غەززە نزیک بێت و بەم زووانە ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە هۆکاری داگیرکردنی ئەم کەرتە، ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم بۆ "مهحاڵبوونی ڕێككهوتن له نێوان حهمـ.ـاس و تهلئهبیب" گەڕاندووتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێوارهی دوێنێ بهرپرسانی ئیسرائیل، پێش گفتوگۆی ئهمنی له كابینهی ئهمنیدا ڕایانگهیاندووه، كه چهقبهستوویی له گفتوگۆكاندا ههیه بۆ گهیشتن به ڕێككهوتن.