Banner
پایتەخت

 69 ملیار دیناری دیكه‌ی عه‌دنان جومەیلی بلۆک کرا

 69 ملیار دیناری دیكه‌ی عه‌دنان جومەیلی بلۆک کرا
کورتە

ورده‌كاریی دەستبەسەرداگرتنی کارگە و موڵکە شاردراوه‌كانی عه‌دنان جومەیلی

لە درێژەی هەڵمەتە فراوانەکانی دەزگای دادوەری بۆ بنبڕکردنی تۆڕەکانی سپیکردنەوەی پارە، بڕیاری دادوەری دەرچوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەندین خانوو، تەلار و کارگە بە بەهای 69 ملیار دینار، لە چوارچێوەی دۆسیەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، عەدنان جومەیلی و ئەو لایەنانەی لەگەڵیدا تێوەگلاون لە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی دارایی.

 

ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوای تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی ڕایگەیاند، بڕیاری دادوەری دەرچووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و کارگە بە بەهای 69 ملیار دینار لە دۆسیەی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، عەدنان جومەیلی. بەپێی بەیاننامەی دادگاکە، دەست بەسەر 9 موڵکی بازرگانی و 3 کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد لە شاری مووسڵدا گیراوە کە بەهاکەیان دەگاتە 69 ملیار دینار، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی 7 بارهەڵگری مۆدێرن کە نرخی هەر یەکێکیان 200,000 دۆلارە.

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دادگا ڕوونی کردەوه‌ته‌وه‌، کە تۆمەتبارە هەڵاتووەکان ئەم موڵکانەیان بە ناوی کرێکارەکانیانەوە تۆمار کردووە بۆ چەواشەکاری، بەڵام ئێستا پاسەوانی دادوەرییان بۆ دیاری کراوە بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی داهاتەکانیان بۆ دەوڵەت.

 

عەدنان جومەیلی پێشتر لە پۆستی بریکاری وەزیری نەوتدا بووە و لە مانگی ئایاری 2023دا بە تۆمەتی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە دەستگیر کرا. ئەم بڕیارە نوێیەی دادگا بەشێکە لە زنجیرە ڕێکارەکانی وشککردنی سەرچاوە نایاساییەکانی کەڵەکەبوونی سامان و پاراستنی دارایی گشتی.

 

13 تەمموز 2026 13:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026