Banner
پایتەخت

مووچە و پایتەخت بەیەکەوە گەڕانەوە

مووچە و پایتەخت بەیەکەوە گەڕانەوە
کورتە

بەغدا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد.

پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی کردەیی بڕی و بەغدا پارەی پێویستی بۆ مووچەی مانگی 6 ڕەوانە کرد.

ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ به‌غداوه‌ به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، تەمویلی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئەنجام درا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ لێبڕینی 120 ملیار دینار ته‌مویلی مووچه‌ كراوه‌ و هه‌روه‌ها لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی پاره‌كه‌ ته‌رخان ده‌كات.

بڕیاره‌ هەر ئەمڕۆ، بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاستەوخۆ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات.

سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە پایتەختی ڕاگەیاند، تەواوی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی مووچە تەواو بوون و لە سبەیەوە، دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە نەیتوانی وەزارەتی دارایی هەرێم پارەدار بکات.

13 تەمموز 2026 12:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026