هێرشه درۆنییه‌كان به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینیان كه‌مكرده‌وه

به‌هۆی هێرشه درۆنییه فراوانه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه
به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو كرایه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین به نرخی پاڵپشتیكراو كه‌مبووه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانیش ده‌ڵێت: "ژماره‌ی به‌نزینخانه‌كان كه‌مده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە ئەمڕۆوە ژمارەی ئەو بەنزیخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن کەم دەکرێتەوە، چونکە بڕی ئەو بەنزینەی دابین دەکرا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کەمبووەتەوە و چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کێڵگەکان دەکەین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه نه‌وتی خامییان له كێڵگه‌كانی نه‌وت وه‌رده‌گرت، هاوشێوه‌ی پێشوو ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و به‌هه‌مان بڕی پێشوو به‌نزین به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه.