كه‌شناسی عێراق داوایه‌كی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات

كه‌شناسی عێراق داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، له‌كاتی نیوه‌ڕۆ نه‌چنه ده‌ره‌وه چونكه كه‌شه‌كه گه‌رمه و ده‌بوورێنه‌وه
كه‌شناسی عێراق هاووڵاتییان ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه نیوه‌ڕۆیان نه‌چنه ده‌ره‌وه و كار مه‌كه‌ن، چونكه گه‌رماكه زۆر به‌تینه و ده‌یانبوورێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌شناسی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌سره و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی عێراق، پله‌ی گه‌رمایان نزیك بووه‌ته له 50، كه پێوه‌ری ته‌واوه بۆ كوڵان، جگه له‌وه چه‌ندین پارێزگای دیكه پله‌ی گه‌رمایان 50 پله‌یان تێپه‌ڕاندووه و له‌چه‌ند شوێنێك گه‌یشتووه‌ته 53 پله‌ی گه‌رمی، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی مه‌ترسیداره و ئه‌م گه‌رمایه یه‌كجار سووتێنه‌ر و بێ وێنه‌یه.
كه‌شناسی عێراق له بڵاوكراوه‌كه‌ی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، دوور بكه‌ونه‌وه له تیشكی خۆر به‌دیاریكراوی له كاتی نیوه‌ڕۆ، چونكه مه‌ترسی بوورانه‌وه‌یان له‌سه‌ره و ده‌بێت هاووڵاتییان زیاتر له پێشووتردا ئاگاداری خۆیان بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا شه‌پۆلێكی به‌تینی گه‌رما سه‌رتاسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و كه‌شناسی هه‌رێمیش پێشبینی ده‌كات، تا هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌شه‌كه فێنك بێته‌وه و كه‌شناسی عێراقیش بۆ به‌شێك له پارێزگاكان وا پێشبینی ده‌كات، كه گه‌رماكه درێژه‌ی هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت.