Banner
پایتەخت

مووچەی مانگی شەش دێت

مووچەی مانگی شەش دێت
کورتە

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە مووچە بنێرێت

ماوەی 21 ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەشی ڕادەستی بەغدا کردووە، لەم چوارچێوەیە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی داوە.

 

ئەمڕۆ دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی دارایی پەرلەمان وەزیری دارایی عێراق بەشدار بووە و بەڵێنی داوە مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

 

دانەر عەبدولغەفار ئاماژەی بەوە کردووە، وەزیری دارایی عێراق هیچ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ ناردنی مووچە ئاشکرا نەکرد، بەڵکو تەنیا بەڵێنی داوە.

 

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی ئاشکرای دەکات، فالح ساری لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە پێی ڕاگەیاندوون کە لە ئێستادا کێشەی نەبوونی سیولەی دارایی لە ئارادایە.


ڕۆژی چوارشەممە 17ـی 6ـی 2026، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی بەغدا کرد.

07 تەمموز 2026 23:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026