بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بۆ پایتەخت: جووتیاران لە ڕێگەی کۆمپانیاوە زووتر پارەی گەنم وەردەگرن

حكومهتی ههرێم دهرفهتێكی نوێ به جووتیاران دهدات، تا گهنمهكانیان به بازاڕ بكهن و ههواڵی خۆش ههیه بۆ جووتیاران
پڕۆسەی وەگرتنی گەنم لەڕێگەی کەرتی گشتییەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی هاتووە بەڵام حکومەتی هەرێم بۆ دەرفەتی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران پرۆسەی وەرگرتنی کرد بە کەرتی تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر لەمباریەوە نوێترین زانیاری دەخاتە ڕوو.
ئهمرۆ یهكشهممه هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پاش ئەوەی حکومەتی عێراقی ساڵانە ڕێژەیەک دەسەپێنێت بەسەر بەرهەمی جووتیاران و بەشێکی دەمێنێتەوە کە وەریناگرێت، بۆ ئەوەی جووتیارانی هەرێم زیانلێکەوتوو نەبن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک هەیەتی بە هاوبەشی کەرتی تایبەت ئەو گەنمەی ماوەتەوە لە جووتیاران وەردەگرێت.
دەربارەی وەرگرتنی گەنم لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لە قۆناغی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانین لە ڕێگەی کۆمپانیا تایبەتییەکان، ڕۆژانەش جووتیارێکی زۆر گەنمەکانیان ڕەوانەی کۆمپانیای داس دەکات و بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەنمەکە وەردەگرێت.
هێمن سەید موراد سەبارەت بە وادەی دەستپێک و کۆتایی پڕۆسەکە گووتی، وەرگرتنی گەنم لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە لە 15ــی 7ەوە دەستیپێکردووە تاکو 15ــی 8 بەردەوام دەبێت.
جەختی لەوەشکردەوە، ڕۆژانە زیاتر لە 500 تا 1000 تۆن گەنم لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە لە جووتیاران وەردەگرێت.
دەربارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ماددەی 140 لە ڕێگەی کۆمپانیای داسەوە دووپاتیکردەوە، جووتیارانی دیبەگە و گوێڕیش دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەستی کۆمپانیا بکەن.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر زانیاری دەربارەی دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەر جووتیاران دەخاتەڕوو، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە نرخی بازاڕیش باشترە، کۆمپانیای داس بەڵێنی بە جووتیاران داوە لە ماوەیەکی نزیکدا بەراورد بە حکومەتی عێراقی شایستە دارییەکانیان زووتر بەسەردا دابەش بکات.