هەولێر و بەغدا لەسەر مهراسیمی خامنهیی ڕێککەوتن
شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی ئاسایشی سنوورەکان لە کاتی هێنانەوەی تەرمی خامنەیی گەیشتنە بەغدا.
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی ئەمنی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ داڕشتنی پلانێکی ئەمنی هاوبەش بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و سنوورەکان. بڕیاره، تەرمی خامنهیی بهر له بەخاکسپاردن بهێنرێتە عێراق و ڕێوڕەسمی جەماوەری بۆ ڕێک بخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممه نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاوی کردەوە، قاسم ئەلعەبودی پێشوازی لە شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ کردووە. جەخت لەسەر هەماهەنگی توندی ئەمنی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە سنوورییەکان کرایەوە.
بهپێی بڵاوكراوهكه، ئامانجی كۆبوونهوهكه ئهوه بووه كه لە کاتی گواستنەوەی تەرمی عەلی خامنەیی بۆ شارەکانی نەجەف و کەربەلا، هیچ جۆرە پێشێلکارییەک لە سنوورەکان و ناوخۆی وڵات ڕوو نەدات.
بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە تەرمەکە لە تارانەوە به فڕۆكه بگاتە عێراق، دوای ئەوەی لە 28ی شوباتی 2026 لە تاران کوژرا. بەهۆی پێشبینی بەشداری ملیۆنان کەس لە مەراسیمەکەدا، هەولێر و بەغدا دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم هەماهەنگییەوە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و ڕێگه لە هەر گرژییەک بگرن، کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبێت.
عەلی خامنەیی کە لە ساڵی 1989وە ڕێبەری ئێران بووە، دوای کوژرانی، موجتەبا خامنەیی کوڕی شوێنی گرتووەتەوە. ئێستا ئامادەکارییەکان لە نەجەف و کەربەلا گەیشتوونەتە لووتکە و هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە بەبێ گرفت.