لە چ کاتێک خواردنەوەی قاوە گونجاوە؟

باشترین كات بۆ خواردنهوهی قاوه دهخرێتهڕوو
خواردنەوەی قاوە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی گونجاو و بڕی کافایینی نێو قاوەکە و ئەو کەسەی کە دەیخواتەوە، واتا بە گەدەی بەتاڵ یان پڕ کاریگەری جیاوازی دەبێت لەسەر جەستەی مرۆڤ.
کافایینی نێو قاوە دەتوانێت ڕێژەی شەکری نێو خوێن بەرز بکاتەوە، هەروەها هۆکاری سەرەکیشە بۆ دەردانی هۆرمۆنی ئەدرناڵین، لە دوایین توێژینەوە ئاشکرا کراوە، خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵ وا دەکات هەڵمژینی کافایین خێراتر بێت و بەمەش ڕێژەی شەکری نێو خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر شەکری سپی لەگەڵ قاوەکە بەکار هاتبێت.
هەربۆیە چەند پزیشکێکی پسپۆڕ ڕێنمایی بڵاودەکەنەوە بۆ گونجاوترین کاتی خواردنەوەی قاوە:
1- قاوە لەگەڵ خواردن یان دوای خواردن بخورێتەوە، ئەمە یارمەتیدەرە بۆ هێواش هەڵمژینی کافایین و بەرز نەبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن.
2- بەکار نەهێنانی شەکری سپی یان شیرینکەرەوە سروشتییەکان.
3- بڕی کافایین کەم بکەرەوە، دەتوانیت قاوەی کەم کافایین هەڵبژێرێت.