پایتەخت

گەرما سووتێنەرەکە کۆتایی دێت

گەرما سووتێنەرەکە کۆتایی دێت
کورتە

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كۆتایی هاتنی گه‌رما ده‌كات

چەند ڕۆژێکە گەرمایەکی سووتێنەر و بەتین باڵی کێشاوە بەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، تا ئاستێک بەرز بوویەوە کە لە عێراق 7 پارێزگا پشووی فەرمییان ڕاگەیاند بەهۆی گەرماوە.

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارت بە کەشوهەوای 24 کاتژمێری داهاتوو هەواڵی دڵخۆشکەری بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "کەشەکە فێنک دەبێتەوە و گەرما کۆتایی دێت".

 

ده‌قی ڕاگه‌یاندراو:

 کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ یەک شەممە  27-07-2025

کەش / ئاسمان  ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.

مەوداى بینین / (8 –  10) کم دەبێت.

ئاراستەی با /  باکوور و باشورى رۆژئاوا  دەبێت.

پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

 

سبەى دووشەممە   28-07-2025

کەش / ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت.

خێراى با /  لەسەر خۆ - مام ناوەند  ( 10–  20 )کم/ک دەبێت.

 مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری رۆژئاوا دەبێت.

پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.

هەولێر :  46 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆک :  45  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 49 پلەی سیلیزی

27-07-2025

27 تەمموز 2025 19:10 43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025