له سلێمانی ژمارهیهك گهشتیاری عهرهب بهتۆمهتی دزینی ئاڵتوون دهستگیركران

ژمارهیهك گهشتیاری عهرهب دزی له زێڕینگرهكانی سلێمانی دهكهن و دواتر پۆلیس دهستگیرییان دهكات
بە بیانووی کڕینی ئاڵتوون چوونەتە چەند دوکانێک لەکاتی مەشغوڵ بوونی خاوەن دوکانەکاندا ئاڵتونیان دزیوە و بەم هۆیەوە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی چەند کەسێک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند خاوەن دوکانێکی زەڕەنگەر لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كە دزیانلێکراوە، بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیربكرێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەشکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو ئاڵتونەی کە تۆمەتباران دزی بوویان. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
چۆنیەتی ڕووداوی دزیکردنەکە ئاشکرا دەکات، تۆمەتباران کە بە نەتەوە عەرەبن چەند ڕۆژێکە وەکو گەشتیار هاتوونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەوێ ماونەتەوە، ڕۆژانە هاتونەتە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و بەبیانوی کڕینی ئاڵتون چونەتە چەند دوکانێکی زەڕەنگەریی و لەکاتی مەشغوڵ بوونی خاوەن دوکانەکاندا ئاڵتونیان دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران (أ، هـ، م - أ، هـ، م - م، ی، م - ع، م، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.