ژمارەی قوربانییانی بومەلرزەکەی ڤەنزوێلا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە!
نوێترین ئامارەکانی گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا کارەساتبارە!
بەپێی نوێترین ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا تا دێت زیاد دەکات و قوربانیی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستدا گەیشتە 2954 کەس و 16592 کەسی تریش بەهۆی وێرانبوونی شوێنە نیشتەجێبوونەکان بریندار و بێ ماڵ و حاڵ بوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکانی ڤەنزوێلا، شاری لاگوایرا کە 40 کیلۆمەتر دوورە لە شاری کاراکسی پایتەختی وڵاتەکە، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە؛ زیاتر لە 856 باڵەخانە بەتەواوی ڕووخاون و زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە لەسەر شەقامەکان و پارکە گشتییەکان دەمێننەوە.
لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ڤەنزوێلا، دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە کە تەنیا 39 چرکەیان لە نێواندا بوو، زەرەر و زیانێکی زۆری لە سەرانسەری وڵاتەکەدا لێکەوتەوە و بە یەکێک لە بەهێزترین بوومەلەرزەکانی ئەمریکای لاتین دادەنرێت، کە بەو شێوازە زەرەر و زیانی هەبووبێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوومەلەرزەکە، کاردانەوەیەکی گەورەی جیهانی لێکەوتەوە، بەهۆی زۆریی ژمارەی گیانلەدەستدان و قوربانییەکان، زۆربەی وڵاتە زلهێزەکانی وەکوو ئەمریکا، فەرەنسا، ئیسپانیا و هتد، چەندین تیمی فریاگوزاری و هاوکاریی داراییان بە مەبەستی یارمەتیدانی قوربانییەکان ناردە وڵاتەکە.