لە ڕۆژی سێشەممەوە دەوامی هاتووچۆی ههرێم ڕادەگیرێت

دهوامی بهڕێوهبهرایهتی گشتی هاتووچۆی ههرێم ڕادهگیرێت
دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم رادەگیرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکەش وادەی ڕاگرتن و دەستپێکردنەوە ئاشکرا دەکات.
ئهمڕۆ یهكشهممه بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە راگرتنی دەوام ڕایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ڕۆژی سێشەممە 29ی 7ی 2025 دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بۆماوەی 5 ڕۆژ ڕادەگیرێت.
هۆکاری ڕاگرتنی دەوام کردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەخاتەڕوو، بەهۆی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ شەقامی 100 مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ.
جەختیش لەوەدەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە، واتە دوای پێنج ڕۆژ دەوامی ئاسایی لە شوێنی ئاماژەپێکراو دەست پێدەکاتەوە.