هۆشداری بهو كهسانه دهدرێت، كه فۆڕمی پسووڵهی خۆراكییان پڕ نهكردووهتهوه

بهڕێوهبهری پسووڵهی خۆراكی ههولێر، زانیاری نوێی لهبارهی پڕكردنهوهی فۆڕمی پسووڵهی خۆراك بۆ پایتهخت میدیا ئاشكرا كرد
دوابەدوای درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراک تەنیا 5 ڕۆژ وادەکەی ماوە و بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێریش دەربارەی کۆتایی هاتنی پڕۆسەکە داوای بەپەلە لە هاووڵاتییان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە سیامەند نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەربارەی نزیکبوونەوە لە کۆتایی هاتنی وادەی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بە پایتەخت میدیای رادەگەیەنێت، لەدوای ئەوەی کاتەکەی درێژکرایەوە 1ـی 8ـی 2025، دوا وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراکە پڕۆسەکە کۆتایی پێ دێت، دواتر قۆناغی دووەم دەستپێدەکات کە مامەڵەی هاووڵاتییانە.
دەربارەی درێژکردنەوەی وادەی فۆڕمی پسووڵەکە گووتی، هیچ ئەگەرێکی درێژکردنەوە نییە بۆ فۆڕمی پڕکردنەوەی نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراکە.
ڕوونیکردەوە، 6014 هەزار کەس فۆڕمی پسووڵەی خۆراکی پڕکردووەتەوە لە کۆی ملیۆنێک و 984 هەزار کەس.
سیامەند نانەکەلی داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات، ئەم چەند ڕۆژەی کە ماوە دەرفەتە بۆ پرکردنەوەی فۆڕمەکە و ئەوەشی کە هەڵەیەکی کردووە لە کاتی پڕکردنەوەکە سەرکەوتوو نەبووە با سەردانمان بکات کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەین.
ناوبراو، لە کۆتاییدا هۆشداری دەدات و دەڵێت، هەر کەسێک فۆڕمی پسوولەی خۆراک پڕ نەکاتەوە بەشەخۆراکی دەبڕدرێت بەڵام ناوی بەشێوەیەکی کاتی لە سیستم دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی مامەڵەی هاووڵاتییان دەبێتەوە و دەتوانێت دووبارە بەڵگە نامەکانی پێشکەش بکات ناوی بگەڕێنیتەوە.