Banner
پایتەخت

کورسی بە خۆسەپاندن زیاد ناکات

کورسی بە خۆسەپاندن زیاد ناکات
کورتە

ڕێککەوتنەکەی نەوەی نوێ و یەکێتی لەسەر چ بنەمایەک کراوە؟

بەرپرسی ناوەندی سلێمانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هۆشداری لە ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ دەدات، کە سیاسەت کردن بەم شێوەیە تەمەنی کورت دەبێت و متمانەی خەڵکی پێ بەدەست نایەت.

هەژێن لوقمان، بەرپرسی ناوەندی سلێمانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕایگەیاند، متمانەی ڕاستەقینەی خەڵک و مێژوو ئەو فاکتەرە سەرەکییانەن کە پێگە و قورسایی هەر هێزێکی سیاسی دیاری دەکەن.

ئەو بەرپرسە ئاماژە بەوە دەکات، کە کاتێک قەبارەی ڕاستەقینەی هێزێک 23 کورسی بێت، بە میکانیزمی 'فشار و خۆسەپاندن' نابێتە 38 کورسی، چونکە خەڵکی کوردستان تەنها بە قەبارەی 23 کورسی متمانەیان بەخشیوە.

هەژێن لوقمان ڕەخنە لە پەیڕوکردنی سیاسەتی 'کوێخایەتی لە سلێمانی' دەگرێت و جەخت دەکاتەوە، کە ئەو ڕێککەوتنانەی لە ژێر سایەی هەڕەشەدا دەکرێن، شەرعییەتی سیاسی زیاد ناکەن و تەنها ناوی حزبەکە لە مێژوودا لەکەدار دەکەن، ئاماژە بە هۆشیاری هاووڵاتییانیش دەکات، کە دەبینن ئەمە بازرگانیکردنە بە کورسی و فرۆشتنی دەنگی هەزاران هاووڵاتی ناڕازی و بێ مووچە.

 هەژێن لوقمان لە کۆتاییدا دەڵێت: "تەمەنی ئەم جۆرە سیاسەتە کورتە و دەبێت هەمووان بچنەوە بەردەم مەرجەعی کوردان و بە قەبارەی خۆیان ڕازی بن."

03 تەمموز 2026 17:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026