قوتابییان سه‌ركه‌وتنیان له دژی د. عه‌بدوله‌تیف ڕاگه‌یاند
پەیامێکی تووند و ڕاشکاو له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییه‌وه بۆ ڕای گشتی له‌باره‌ی سزادانی د. عه‌بدوله‌تیف و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له زانكۆ
خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی بەیاننامەیەکی فەرمییان سەبارەت بە کەیسی مامۆستایەکی ئاینیی دوای کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە ئەکادیمییەکان بڵاوکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیارە یاساییەکان دەربڕی.
ئەمڕۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان ڕایانگەیاند، دەستخۆشی لە هەڵوێستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەن سەبارەت بە کەیسی دکتۆر عەبدولەتیف ئەحمەد.
خوێندکاران لە ڕاگەیەندراوه‌که، سوپاسی لێژنەی لێکۆڵینەوەیان کردووە کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەیی بەدواداچوونیان بۆ ئەم پرسە کردووە.
خوێندکاران لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ناوەندی زانکۆ و کۆلێژەکەیان شوێنی پێگەیاندنی زانست و مەعریفەیە و نابێت ڕێگا بە هیچ لادانێک لە پرەنسیپە ئەکادیمییەکان بدرێت.
هەروەها سوپاسی هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەنانەیان کردووە کە لەم کەیسەدا پشتیوانی‌یان بوونه و ده‌ڵێن: "حه‌ق و ڕاستی سه‌ركه‌وتووبوو."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پاراستنی بەها باڵاکان لە ناو زانکۆ‌دا ئەرکی هەموو لایەکە و هەڵوێستی وەزارەت و زانکۆیان بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کردووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سزای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له زانكۆ به‌سه‌ر د. عه‌بدوله‌تیف ئه‌حمه‌د به‌هۆی 'بابه‌تی ئه‌خلاقی و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند تۆمارێكی ڤیدیۆیی نه‌شیاو' سه‌پاند.