Banner
پایتەخت

زیاتر لە 2000 کەس گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 2000 کەس گیانیان لەدەستداوە
کورتە

بەهۆی زۆریی ژمارەی تەرمەکانەی ڕووداوی بوومەلرزەکەی ڤەنزوێلا، بۆنێکی ناخۆش بڵاوبووەتەوە.

تا دێت ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا زیاد دەکات و حکومەت ناچارە تەرمەکان بسووتێنن و بۆنی ناخۆش هاووڵاتییانی هەراسان کردووە.

بەپێی نوێترین ئامارەکان، تا ئێستا 1943 کەس لە بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 10500 برینداریش هەن. هێزەکانی فریاگوزاریش تا ئێستا توانیویانە 6461 کەس ڕزگار بکەن.

بەهۆی زۆریی تەرمەکانەوە، کارمەندانی گۆڕستان ناچارن تەرمەکان بسووتێنن. ڕۆژانە 60 تا 70 تەرم دەسووتێنرێت و کارمەندان و کەسوکاری قوربانییەکانیش ماسک دەبەستن بۆ ئەوەی لە کاتی سووتاندنی تەرمەکاندا بۆنی ناخۆشیان پێ نەگات.

لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵدا، دوو بوومەلەرزەی بەهێزی یەک لەدوای یەک بە گوڕی 7.2 و 7.5 وڵاتی ڤەنزوێلای هەژاند و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە. زۆربەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهانیش تیمی فریاگوزاری و هاوکارییان بۆ ئەو وڵاتە ناردووە.

01 تەمموز 2026 11:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026