پایتەخت

له‌ سۆران زیاتر له‌ 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ناوییان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

له‌ سۆران زیاتر له‌ 26 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ناوییان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌
کورتە

له‌ سۆران پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و وه‌رگرتنی زه‌و به‌خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و فەرمانبەرانی سنووری سۆرانیش دەبنە سوودمەندبوو لە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی لە سنوورەکە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، زیاتر لە 26 هەزار فەرمانبەر ناوی گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، وردبینی بۆ زۆربەی ناوەکان کراوە بەڵام هێشتان ناوی زیاتر ماوە بۆ گەڕانەوە.

 

دەربارەی ژمارەی ئەو پارچە زەوایانەی ئامادەکراون بۆ پایته‌خت باسی لەوەکرد، 8 هەزار پارچە زەوی ئامادەیە بۆ دابەشکردن هەموو ناوەکان بگەڕێنەوە دەست بەپلانی دابەشکردنی زەوی دەکەین بە گوێرەی ئەو زەوییەی کە لەبەردەستدا دەبن.

 

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران سەبارەی بە وادەی دابەشکردنەکە ڕوونیکردەوە، چاوەروانی گەرانەوەی تەواوی ناوی فەرمانبەرانی سنوورەکە دەکەین تا دەست بە دابەشکردنەکە بکەین، چونکە ژمارەی پارچە زەوییەکان کەمە بۆ ئەوەی دادپەروەردی هەبێت بۆ دابەشکردنەکە جا بە تیروپشک بێت یان تێکەڵ یاخود خاڵبەندی بێت.

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتکردەوە، ئێستاش دەتوانین دەست بکەین بە پڕۆسەی زەوی دابەشکردن بەلام چاوەڕێی گەڕانەوەی تەواوی ناوی فەرمانبەران دەکەین بۆ ئەوەی بەشێک لە فەرمانبەران بێ بەش نەبن.

 

شایەنی باسە، خەسرەو ئیسماعیل ناوی ئەو ناوچانەی ئاشکرا کرد کە زەوییان تێدا دابەش دەکرێت، قەزای چۆمان، خەلیفان، ڕواندز، ناو سەنتەری سۆران ئەو شوێنانەن کە فەرمانبەران سوودەمەند دەبن تیاییدا.

26 تەمموز 2025 21:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025