Banner
پایتەخت

تەیف سامی: دەستگیر نەکراوم

تەیف سامی: دەستگیر نەکراوم
کورتە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی تەیف سامی ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە.

وەزیری پێشووی دارایی عێراق بێدەنگی شكاند و وەڵامی ئەو میدیایانەی دایەوە کە هەواڵی دەستگیرکردنیان لەسەری بڵاودەکردنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرجەم ئەم دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە گوایە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکراوە یان عێراقی جێ ‌هێشتووە، ئەم هەواڵانەی بە "ناڕاست و بێ بنەما" وەسف کرد.

نووسینگەی وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە سەرکۆنەی بڵاوبوونەوەی هەواڵ و دەنگۆی نادروستی کرد، کە ڕای گەشتی بە لاڕێدا دەبەن، داواش لە پێگەکانی هەواڵ و میدیاکان دەکات پشت بە سەرچاوی باوڕپێکرا ببەستن پێش ئەوەی هەواڵ بڵاو بکەنەوە.

لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی تەیف سامی دا داوا لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن دەکات، تا رۆڵی خۆی لە چاودێریکردنی بڵاوبوونەوەی هەواڵی نادروست بگێڕێت و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵاش لە هەر لایەنێک دەکات، کە ئەم دەنگۆیانە بەبێ پشت بەست بە سەرچاوی فەرمی بڵاودەکاتەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی تەیف سامی لە کاتێدایە، دوای ئەوی دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دەستگیرکردنی بەرپرسە باڵاکانی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستیپێکرد و تێیدا نزیکەی 70 کەس دەستگیرکران، لە نێو میدیاکانی عێراق دەنگۆی دەستگیرکردنی تەیف سامیش بڵاوبوویەوە و بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکرابوویەوە.

29 حوزەیران 2026 11:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026