کاروان ستوونی بۆ پایتەخت میدیا: لەمەودوا هاووڵاتییان لە ماڵەوە دەتوانن ناوی خۆیان بۆ حەج بنووسن

پرۆسهی حهجكردن دهبێته ئهلیكترۆنی و ئاسانكاری زۆر بۆ حاجییان دهكرێت
لە چوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەم پڕۆسەی حەجکردن کرا بە ئەلیکترۆنی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە زانیاری نوێ دەربارەی ناونووسین بە ئەلیکترۆنی بۆ پایتەخت میدا ئاشکرا دەکات.
ئهمڕۆ شهممه کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی کۆتایی هاتنی بەئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی حەجکردن بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە چوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی دام و دەزگاکانی حکومەت پرۆسەی حەج کرا بە دیجیتاڵی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنۆلۆژیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیستمی بە ئەلیکترۆنی کردنی ناونووسین بۆ حەج تەواو بووە.
دەربارەی وادەی کارا کردنی سیستمە نوێیەکە ئەوەشی خستەروو، زیاتر لە 2 ساڵە وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە لەسەر هێڵن، بۆ مانگی 8 سیستەمە نوێیەکە بۆ هاووڵاتییان کارا دەکرێت.
ناوبراو زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، بەهۆی ئەم سیستمەوە چیتر پێویست ناکات هاووڵاتیی فۆڕم لە نووسینگەکان بۆ ناونووسین بۆ گەشتی حەج پڕبکاتەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ئەلیکترۆنی پڕ دەکرێتەوە.
کاروان ستوونی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، پێشووتر فۆڕمی ناونووسین لە ڕێگەی 8 نووسینگەوە لە هەر 4 پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان، زاخۆ پڕ دەکرانەوە بەڵام لە مانگی داهاتووەوە پێویست ناکات هاووڵاتیی سەردانی نووسینگەکان بکات بەڵکو دەتوانێت لە ماڵەکەی خۆی فۆڕم پڕ بکاتەوە.