مه‌سعود حه‌یده‌ر: دەبێت پێداچوونه‌وه لە کارەکانی تەیف سامی بکرێت
وەزارەتی دارایی عێراق و گەندەڵی؛ داوای وردبینی دەکرێت.
دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی بەرپرسانی باڵای عێراق "بەتۆمەتی گەندەڵی"، داوا دەکرێت بەتایبەتی لێکۆڵینەوە لە کارەکانی وەزیری پێشووی دارایی وڵاتەکە بکرێت.
ئەمڕۆ مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له پشكی پارتی داوایەکی پێشکەشی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی کرد و تێیدا هاتووە، ده‌زگاكانی چاودێری و دادوه‌ریی ئاڕاسته بكه‌ن بۆ وردبینی و پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و نوسراو و بڕیار‌و رێكارانه‌ی، كه له رۆژی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكومه‌تی محەممەد شیاع سودانییه‌وه تا كۆتا رۆژ ده‌رچوون.
ئەم بریكارەی پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی داوا دەکات وردبینی بەتایبەتی لەم فەرمانگانەی خوارەوە بکرێت:
- فه‌رمانگه‌ی بوجه
- فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری
- فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی
- فه‌رمانگه‌ی یاسایی
- خانووبه‌ره‌ی ده‌وڵه‌ت
- قه‌ڵه‌می سڕی نوسینگه‌ی وه‌زیر
مه‌سعود حه‌یده‌ر جەخت دەکاتەوە، کە تەنها وردبینییەکی پیشەیی و شەفاف دەتوانێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکات و وێنەیەکی تەواو بخاتە به‌رده‌م رای گشتی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی و له حكومه‌تی سودانی روویداوه، کە وەک وه‌زاره‌تێكی پۆلیسی كاریكردووه.
ئەم داواکارییە لە کاتێکدایە، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دژەتیرۆری عێراق بە تانک و زرێپۆش و چەکی قورسەوە ناوچەی سەوزیان لە بەغدا گەمارۆدا، تێیدا بەرپرسانی باڵا، پەرلەمانتار و سەرکردە حزبییەکانی وڵاتەکە دەستگیرکران.
لە نێو میدیاکانی عێراقدا دەنگۆی دەستگیرکردنی تەیف سامی بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەم زانیارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە و وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە و دەستگیرکراوەکان، وردەکاری گرینگ بخاتەڕوو.