پایتەخت

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگێک زیاتر بووە لە 6 ملیار دۆلار

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگێک زیاتر بووە لە 6 ملیار دۆلار
کورتە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی یەک مانگی هەناردەکردنی نەوتی ئاشکرا کرد

 
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوت بۆ مانگی حوزەیران ئاشکرا دەکات و دەڵێت: “زیاتر لە 6 دۆلارمان دەستکەوتووە”.

وەزارەتی نەوتی فیدراڵ داهاتی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی هەناردەکردنی کۆمپانیای(سۆمۆ)، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، 98 ملیۆن و 882 هەزار و 613 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە کە داهاتەکەی زیاتر لە 6 ملیار و 698 ملیۆن و 21 هەزار دۆلار بووە.

بەگوێڕەی ئاماری بڵاوکراوەکەی وەزارەت، ئەو نەوتەی لەڕێگەی کێڵگەکانی نەوتی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەناردەکراوە، 97 ملیۆن و 718 هەزار و 994 بەرمیل بووە، هاوکات لە کێڵگەی گەیارە 964 هەزار و 741 بەرمیل بووە، ئەو نەوتەی بۆ ئوردنیش هەناردەکراوە، 216 هەزار و 878 بەرمیل بووە.

پێشووتریش، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندبوو، کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 زیاتر لە 600 ملیۆن بەرمیل بووە. داهاتی چوار مانگی نەوتیش زیاتر لە 27 ملیار دۆلار بووە.
26 تەمموز 2025 00:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025