پایتەخت

هێزێکی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر زیندانی کانی گۆمە

هێزێکی یەکێتی هەڵیکوتایە سەر زیندانی کانی گۆمە
کورتە

پایتەخت میدیا ئاماجی هەڵکوتانە سەر ئەو زیندانەی لاهور و گیراوانی لالەزار لێن ئاشکرا دەکات

بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێزێکی یەکێتی هەڵیکوتاوەتە سەر زیندانی کانی گۆمە و چەند گرتووخانەیەکی دیکەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەستکاری پەخشی کەناڵەکانی کردووە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەرکی ئەم هێزە بریتی بووە لە سڕینەوەی سەرجەم ئەو کەناڵانەی کە هەواڵ و زانیارییەکانی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی سلێمانی، یەکێتی و دۆسیە ئەمنییە هەستیارەکان دەگوازنەوە.

 

پایتەخت میدیا زانیویەتی، لە ژووری زیندانی لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی و هۆڵەکانی زیندانی کانی گۆمە و ئەوانەی دیکە، سەرجەم کەناڵەکانی پارتی و نزیک لە پارتی و چەند میدیایەکی دیکە لە سیستەمی پەخشی تەلەڤزیۆنی سڕاونەتەوە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاراستەی سەرەکیی ئەم ڕێوشوێنە بۆ سڕینەوەی کەناڵەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، تاوەکو زیندانیان لە هەر زانیارییەکی دەرەوەی میدیای فەرمی یەکێتی داببڕێنرێن و نەتوانن ئاگاداری وردەکاریی کەیسە سیاسی و ئەمنییەکان بن.

 

ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە، دەستکاریکردنی سیستەمی پەخشی تەلەفزیۆنی ناو زیندانەکان بووە، تاوەکو  زیندانیان تەنیا دەستیان بەو کەناڵانە بگات کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکێتیدان و جگەلە کەناڵەکانی یەکێتی، نەتوانن بینەری هیچ کەناڵێکی دیکە بن.

22 حوزەیران 2026 23:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026