پایتەخت

کێشەی پچڕانی کارەبا لە هەولێر چارەسەر کرا

کێشەی پچڕانی کارەبا لە هەولێر چارەسەر کرا
کورتە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەی پچڕانی کارەبای هەولێری ڕاگەیاند

 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان چاککردنەوەی گۆڕەڕی کارەبا لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پاڕک لە هەولێری ڕاگەیاند.

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کێشەی پچڕانی کارەبای زیاتر لە 50 هەزار هاووڵاتیی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە یەکێک لە گۆڕەڕەکانی کارەبا لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پاڕک، چەند ناوچەیەکی هەولێر لە ژێر پڕۆژەی ڕووناکی تووشی پچڕانی کاتیی کارەبا دەبوون کە کاریگەری هەبوو لەسەر زیاتر 50 هەزار هاووڵاتی.

جەختی لەوەشکردەوە، هەر بۆیەش دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەتی کارەبا، دوای بەدواداچوون بۆ کێشەکە، ڕاستەوخۆ کارەکانیان دەستپێکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چاککردنەوەی گۆڕەڕی کارەبای وێستگەی دابەشکرنی کارەبای پاڕک بەبڕی 100 ملیۆن دینار و لەئێستادا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە.

وەزارەتەکە ناوی ئەو گەڕەکانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ئاشکرا دەکات، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمکرندنەوەی پچڕانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی (سەربەستی، نازناز، پاڕک ڤیو، بەختیاری، ناز سیتی، دریم سیتی، گوندی ئینگلیزی، پڕۆژەی ئیمپایەر، فڕۆکەخانە، مارعۆدە، بەشێکی عەنکاوە).
25 تەمموز 2025 23:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025