پایتەخت

وادەی کۆتایی هاتنی گەرمایە بە تینەکە ئاشکرا بوو

وادەی کۆتایی هاتنی گەرمایە بە تینەکە ئاشکرا بوو
کورتە

تا سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م گه‌رما به‌تینه‌ درێژه‌ ده‌كێشێت

شارەزایەکی کەشناسی هەرێمی کوردستان وادەی بەردەوامبوون و کۆتایی هاتنی ئەو کەشوهەوا و گەرم و وشکەی ئێستای دیاری کرد.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، دووەم شەپۆلی گەرمای بەتین لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا ڕووی لە کوردستان کرد، کە  لە ئەنجامی چالاکبوونی زیاتری ئەو نزمە پاڵەپەستۆ وەرزیانەیەی لە ناوچەکانی باشووری ئاسیا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بارانبارینێکی زۆر و لافاو، دواتر لەگەڵ جوڵەکردنیان بۆ ناوچەکانی سەرەوە وشک دەبنەوە و لە ئەنجامدا بە گەیشتنە سەر ناوچەکانمان ئەبنە هۆی شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

 

ناوبراو سەبارەت بە کۆتایی هاتنی وادەی ئەم گەرما بەتینە ئاماژەی بەوە داوە، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تا سێشەمەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا بەجێگیری دەمێنێتەوە، دواتر ئەگەری هەیە بارستە هەوایەک لە دەریای ناوەراستەوە هەڵبکاتەوە سەر ناوچەکانمان و کاریگەری ئەو گەرما بەتینە بۆ ماوەیەک کەم بکاتەوە و پلەکانی گەرما نزمببنەوە .

24 تەمموز 2025 22:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025