پایتەخت

مامۆستایەک بۆ پێدانی بڕوانامە بەزۆر خوێنی لە 32 قوتابی خۆی وەرگرتووە

مامۆستایەک بۆ پێدانی بڕوانامە بەزۆر خوێنی لە 32 قوتابی خۆی وەرگرتووە
کورتە

مامۆستایه‌كی زانكۆ مه‌رجێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر داده‌نێت، تا بڕوانامه‌ ببه‌خشێت به‌ قوتابییه‌كانی

لە پرسێکی سەرسوڕهێنەردا، لە وڵاتی تایوان مامۆستایەکی زانکۆ بەخشینی خوێنی کردووتەوە مەرجی پێدانی بڕوانامە و دەرچوون لە زانکۆ.

پێگەی ساوس چاینە پۆست بڵاویکردەوە، مامۆستایەکی تەمەن 61 ساڵان بە ناوی "چەو تەی ینگ"، لە بەشی وەرزشی زانکۆی ناشناڵ تایوان نۆرماڵ، هەستاوە بەزۆر خوێنی لە 32 و قوتابی وەرگرتووە تەنیا بۆ ئەوەی بڕوانامەی دەرچوونیان پێبدات.

بە گوێرەی لێدوانی یەکێک لە قوتابییەکانی ئەم مامۆستایە، کە بۆ میدیاکان قسەی کردووە، ئەگەر ڕەتیان بکردبایەوە خوێن ببەخشنن، نەک هەر بڕوانامەیان پێ نەدەدرا، بەڵکو هەڕەشەی دەرکردنیشیان لەلایەن مامۆستاکەیانەوە لێدەکرا، بە جۆرێک کە یەکێک لە قوتباییەکان بە ناوی "یان"، زیاتر لە 200 جار خوێنی بەخشیوە لەو کاتەوەی لە زانکۆ بووە، ڕۆژی واش هەبووە دوو بۆ سێ جار قوتابییەکان خوێنیان بەخشیوە.

بیانووی مامۆستایەکە بۆ وەرگرتنی ئەم خوێنانە، بریتی بووە لە بەکارهێنانیان بۆ توێژینەوەیەکی زانکۆیەکە.

دوا بەدوای بڵاوبوونەوی ئەم هەواڵە لە میدیاکان، مامۆستایەکە بە "خوێن مژ" لەلایەن خەڵکەوە ناسرا و زانکۆیەکەش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە "چەو تەی ینگ" لە پۆستی کارگێڕی و ڕاهێنەری دەرکراوە و سەرکردایەتی تیپی وەرزشی لێ قەدەغە کرا، مامۆستایەکەش لە ڕێگەی نامەیەکەوە داوای لێبووردنی لە قوتابییەکان کرد، بەڵام ڕەتی کردەوە قسە بۆ میدیاکان بکات و بۆیە تا ئێستاش هۆکاری ڕاستەقینەی وەرگرتنی ئەم هەموو خوێنە ئاشکرا نەبووە.

24 تەمموز 2025 22:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025