پایتەخت

ڕاگەیەندراوی بەپەلەی وەزارەتی دارایی

ڕاگەیەندراوی بەپەلەی وەزارەتی دارایی
کورتە

لیستی مووچەی مانگی شەش ڕادەستی بەغدا کرا.

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شەش و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

د.فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، بڕیارە لەم ڕۆژانەدا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێبکەوێت بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیار دینارەکە.

17 حوزەیران 2026 11:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026