پایتەخت

تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
کورتە

بەرگری شارستانی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی لە بەنداوی گۆمەپسان خنکابوو ڕاگەیاند.

دوای پێنج ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوونی بەردەوام، تیمەکانی غەواسی بەرگری شارستانی هەولێر توانییان تەرمی ئەو پێشمەرگەکە لە بەنداوی گۆمەپسان خنکابوو، بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، نیو کاتژمێر بەر لە ئێستا تیمەکانیان توانیویانە شوێنی تەرمەکە لە ناو بەنداوەکەدا دەستنیشان بکەن و دەریبهێننەوە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر باسی لەوە کرد، پڕۆسەی گەڕانەکە ئاسان نەبووە و ماوەی پێنج ڕۆژە بە شەو و بە ڕۆژ تیمەکانی غەواس بە بەردەوامی لە ناو ئاوی بەنداوەکەدا خەریکی پشکنین بوون تا دواجار توانیویانە تەرمەکە بدۆزنەوە، هەروەها تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.

موقەدەم شاخەوان سەعید سەبارەت ناسنامەی قوربانییەکە ڕایگەیاند، کە ئەم پێشمەرگەیە تەمەنی تەنها 22 ساڵ بووە و دانیشتووی شاری هەولێرە.

17 حوزەیران 2026 11:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026