شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: هه‌ولێر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و نۆره‌ی به‌غدایه جێبه‌جێی بكات

هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و داوا ده‌كرێت عێراقیش پابه‌ند بێت
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و واژۆ كردنی لێكتێگه‌یشتن باس له‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ته‌واوی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و ئێستا كاتی هاتووه عێراق ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و بیر له پێشێلكردنی و دروست نه‌كردنی بیانووی نوی نه‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه هاتووه‌ته سه‌ر هێڵ و داوای له عێراق كردووه به زووترین كات كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ر بكات و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئێستا عێراق د‌رك به‌وه ده‌كات، زیانێكی زۆر به‌هۆی هێرشه درۆنییه‌كان به‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دروستكردووه و بۆیه پێویسته لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت و دوای كه‌وتنه‌وه كاری كێڵگه‌كانی نه‌وت توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی زیاتر له 80 ڕۆژه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كردووه و له‌ئێستاشدا لێكتێگه‌یشتنی نوێ و هه‌وڵی جیددی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.