گۆرانکاری لەکاتی دەوامی فەرمیدا کرا
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران؛ کاتی دەوامی فەرمی سبەی چوارشەممە گۆڕدرا
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کاتی دەوامی فەرمی سبەی چوارشەممە دەستکاری کرا و دەستپێکردنی دەوام بۆ کاتژمێر 10:00ی بەیانی دواخراوە.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهۆی یاریی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 2016 ڕایگەیاند، فەرمانبەران دەتوانن کاتژمێر 10:00ی بچنە دەوام و ئەم بڕیارە، تەنیا بۆ ڕۆژی چوارشەممە دەبێت.
هۆکاری گۆڕانکاریکردنی دەوامی وەزارەت و فەرمانگەکان، ئامانج لێی ڕەخساندنی دەرفەتی تەواوە بۆ فەرمانبەران و سەرجەم هاووڵاتییان تاوەکو بتوانن بینەری یەکەم یاریی هەڵبژاردەی عێراق بن لە جامی جیهانی 2026.
ئەمشەو عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە مۆندیال، رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەرویج دەبێتەوە و عێراقییەکان چاوەڕوانن هەڵبژادەکەیان لە جامی جیهانی ببینین کە چۆن دەتوانێت هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، نەرویج و سێنیگال رابگرێت.