پایتەخت

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا حوسێن کرد

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا حوسێن کرد
کورتە

سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا سەڵاحەددین و هێمن لهۆنی دەکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا حوسێن کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەشداری لە پرسەی مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەددین، برای مامۆستا سەڵاحەددین، ئەمنیداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و باوکی هێمن لهۆنی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران کرد.

16ـی حوزەیرانی 2026، لە مزگەوتی سەوافی شاری هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئارین مەسرور بارزانی بەشدارییان لە پرسەی مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەددین کرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکەی کرد.

پرسەی مامۆستای حوسێن محەممەد بەهائەددین، دوای دوو ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ ڕۆژی سێیەمی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و مامۆستایانی ئایینی و هاوڵاتییانەوە، بۆ گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی تێیدا بەشدارییان کرد.

هاوکات شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەشداری فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، مەحموود محەممەد و پشتیوان سادق و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وکۆمیتەی ناوەندی.

16 حوزەیران 2026 19:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026