پایتەخت

پێشەوا هەورامانی: هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت

پێشەوا هەورامانی: هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت
کورتە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەولێر و بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

پێشەوا هەورامانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوا و ئاماژەی بەوەکرد، هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغدا زۆر باشە و دەمانەوێت کێشەکانمان چارەسەر بکەین و تاوەکو ئێستا بەربەستێکی ئەوتۆ لەبەردەم مووچەی فەرمانبەران نییە و هیوادارین هیچ کێشەیەکیش دروست نەبێت.

لەبارەی داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە فیدڕاڵییەی دەبێت ڕەوانەی بەغدای بکات، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا بەدوای چارەسەرێکی گونجاوەوەن و حکومەتی عێراق خۆیشی دەزانێت، نەک هەر لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە بەغداش داهات کەمبووەتەوە بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچەکە هەیە.

هەورامانی هیواشی خواست بگەنە ڕێگەچارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەوەی دۆخی هەرێمی کوردستان زیاتر بارگرانی بۆ دروست نەبێت کە ئێستا بەهۆی کەمبوونی داهاتەوە لە دۆخێکی نەخوارزراودایە بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ.

هاوکات جەختیشی کردەوە کە پەیوەندی بەردەوام و کاری هاوبەش هەیە لە نێوان تیمەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی هەیە و لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆداش، ڕوونیکردەوە، کە هەرێم هیچ کاتێک ڤیتۆی لەسەر ئەو سیستەمە نەبووە بەڵام تەنها پێویستی بە کات بووە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ سیستەمەکە و ئێستاش لێکتێگەیشتن هەیە و تیمی تەکنیکی دەچنەوە بەغدا بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لەوبارەیەوە.

16 حوزەیران 2026 18:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026